كێشمەكێشمی لێپرسینەوە و لەكارخستنی عادل عەبدولمەهدی له‌ ئارادایه‌

عیراق

10/07/2019‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
محه‌مه‌د خالیدی، سەرۆكی فراكسیۆنی بەیارق ئەلخەیر رایگه‌یاند، كێشمەكێشمی پەرلەمانی لە ئارادایه‌ بۆ لێپرسینەوە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نیەت و نیازی ئەوەش هەیە لەسەركار لابدرێت.

خالیدی  لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، سەرۆك وەزیران لە عێراقدا ناتوانێت ملكەچی دەستور بێت، چونكە دەستور زۆر شت لەخۆ دەگرێت كە یاسای بۆ دەرنەكراوە، بۆیە ململانێ دامەزراوەییەكان زۆر كاروباریان پەكنەخستووە.

ناوبراو وتیشی، "باشترین دەزگای دەوڵەتی دەزگای دادوەرییە، چونكە دەتوانی نێوبژی بكات و لە ساڵانی شەستەكانیشەوە یاساكانی داڕژاون ، بۆیە دەبێت ئەو دەزگایە پرسەكان یەكلایی بكاتەوە".

خالیدی ئەوەشی وت، "بە تەنیشت بانگهێشتكردنی عەبدولمەهدی بۆ لێپرسینەوە، پەرلەمانتار و فراكسیۆنە سیاسییەكان نیەت و نیازی ئەوەشیان لەكاری بخەن و بەدوای جێگرەوەیەكیشدا بگەڕین بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران".