دزە بەچەند تایبەتمەندییەكی مۆبایلە نوێیەكەی سۆنی دەكرێت

جیهان

11/07/2019‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگە تایبەتمەندییەكانی بواری تەكنەلۆژیا، دزەیان بەچەند تایبەتمەندییەكی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی كرد، كە لەجۆری Xperia 20.

مۆبایلەكە دیزاینێكی جوانی هەیەو شاشەكەی لەجۆری LCD بەقەبارەی 6 بۆسات‌و دووری "21:9"، كە توانای نمایشكردنی ڤیدیۆی بەكوالییەتی +FullHD.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە توانای (12+12) میگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی توانای 24 میگاپێكسڵە.

پرۆسێسەری مۆبیالەكە لەجۆری Snаpdragon 710 و رامەكەی 4/6 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 64/128 گێگابایتەو باترییەكەشی 3000 میلی ئەمپێرە.

مۆبایلەكە بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی لە 500 دۆلاری ئەمریكییەوە دەست پێبكات.

هـ ـ ح