ڤیدیۆ.. تۆماركردنی شەڕی دوو ورچ لەلایەن وێنەگرێكەوە

هەمەڕەنگ

11/07/2019‌ 1677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەگری سروشتی تیرۆ پلكانێن، لە كاتی گەشت كردن لەگەڵ خێزانەكەی، بڕیاریدا بۆگرتنی وێنەی ژیانی كێوی سیپەیەكی كاتی دروست بكات. لەو كارەیدا بە وتەی خۆی ڕەنگە ''باشتری شەڕە ورچی'' كردبێت.

هەر زوو پاش دامەزراندنی سیپەكە، ورچی یەكەمیان دەركەوت و دەستی كرد بەبۆنكردنی دەوربەر، دوای ئەوە ڕكابەرەكەشی دەركەوت و جەنگێكی ترسناك دەستی پێكرد، كە دارەكانی دەلەراندەوە و هەر شتێكی لە مەودای ٥ میلدا دەترساند.

جەنگە سێ خولەكییەكەی ئەو دوو زەبەلاحە تەنیا لە دووری دە مەتر لەوێنەگرەكەوە ڕوویدا، كە لە تەواوی ئەو ماوەیەدا گیانی لە چەنگیدا بوو.

وێنەگرەكە لە لێدوانێكدا وتی: 'من و خێزانەكەم لە سیپەكەدا خۆمان شاردبووەوە، ڕەنگە ئەو دوو ورچە بۆ ماوەی چەند سەعاتێك بەدوای یەكەوە بووبن، پاشان بەختەوەرانە لەبەردەم سیپەكەی ئێمەدا دەستیان كرد بە شەڕ.'

ورچی قاوەیی بەرزی دەگاتە ٢.٤ مەتر و و كێشیشی دەگاتە ٣١٧ كگم و دەتوانێت تا خێرایی ٣٠ كم لە كاژێرێكدا ڕابكات.
%
هەرچەندە جەنگەكە زۆر شەڕانگێزانە دەردەكەوێت، بەڵام وەك وێنەگرەكە ڕوونی دەكاتەوە ئامانج تیایدا تەنیا سەلماندنی باڵادەستییە، نەك ئەوەی كوشندانە یەكتری بریندار بكەن.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز

بەپەلە