لەو شوێنانەی مادە هۆشبەرەكان قەدەغە نییە كەمتر بەكاردەهێنرێن

sharpress.net

381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2019‌

شارپرێس:
بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی تازە هەرزەكاران كەمتر ئەگەری بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری (كانابیس)ـیان هەیە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی ئەو ماددەیە بە یاسایی كراوەو قەدەغە نییە.

لێكۆڵەرەوانی زانكۆی مۆنتانا سەیری ڕاپۆرتە تەندروستیەكانی قوتابخانە ئامادەییەكانی ئەمریكایان كرد لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٩٣-٢٠١٧.

لەكاتێكدا ڕێژەی بەكارهێنانی ئەو ماددەیە بەگشتی پەرەی سەندووە، بەڵام لەو ویلایەتانەی بەكارهێنانی ئەو ماددەیە قەدەغە نییە، بەكارهێنانی لەناو هەرزەكاراندا بە ڕێژەی ١٠٪ كەمی كردووە.

تا ئێستا ٣٣ ویلایەت بەكارهێنانی ماددەی كانابیسیان بۆ بەكارهێنانی پزیشكی‌و ١٠ ویلایەتیش بۆ مەبەستی چێژ بینین ماددەكەیان بە یاسایی كردووە، بەڵام لە هەموو ویلایەتەكانی دیدا بەكارهێنانی ئەو ماددەیە بۆ كەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە.

تیمی لێكۆڵێنەوەكە سەیری ڕاپۆرتی تەندروستی  نزیكەی ١.٤ ملیۆن هەرزەكاریان كردووە.

بە پێی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەو ویلایەتانەی، كە ماددەی كانابیس بە یاسایی كراوە و هەرزەكاران دەتوانن بە دەستی بخەن، ڕێژەی بەكارهێنانی ماددەكە كەمی كردووە بەراورد بەو سەردەمەی، كە بەكارهێنانی ماددەكە بۆ هەرزەكاران قەدەغە بوو.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved