جادووی بەكارهێناوە.. بیڵ گەیتس نهێنی سەركەوتنی ستیڤ جۆبز ئاشكرادەكات

جیهان

11/07/2019‌ 1145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بیڵ گەیتسی پیاوی خاوەنكاری ئەمەریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" لەچاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەهەندێك لە هۆكارەكانی پشت سەركەوتنی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پێشووی كۆمپانیای "ئەپڵ " دەكات .

بەقسەی گەیتس ، ستیڤ جۆبز جادووكەر بووە و بەشێك لە هۆكاری سەركەوتن‌و دەستكەوتەكانی پەیوەندیان بە بەكارهێنانی جادووەوە هابووە .

گەیتس لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو سەركەوتنانەی جۆبز ئەستەم بوون ئەگەر هاتبا و خاوەن ئەو كاریزما بەهێزە نەبوایە ، دەشڵێت جۆبز توانایەكی دەگمەنی هەبوو لە كەمەندكێشكردنی خەڵك و زیندووكردنەوەی ئەو پرۆژانەی خەڵك لێیان نائومێد بوون.

خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێیوایە، كە جۆبز جادووكەر بووە و خۆی بینیویەتی چۆن نووشتە و جادووی بۆ سەركەوتنەكانی دواتری بەكارهێناوە .

لەهەمان كاتدا ، خۆشی بە جادووكەرێكی بچووك وەسف دەكات، كە جادووی بەرانبەرەكەی كاری تێناكات ، بەگوێرەی قسەی گەیتس ، ستیڤ جۆبز كەسایەتییەكی ئاڵۆزی هەبووە بەڵام سەرسام بووە بە هێز و بەردەوامییەكەی لەسەر بەدیهێنانی ئەو ئامانجەی گەرەكییەتی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی