وەرزشكردن بەبێ بەكارهێنانی هیچ كەرەستەیەك لەماڵەكەی خۆتدا

sharpress.net

523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2019‌

شارپرێس:
دەتوانیت بەشێویەكی باش و تەواو لەماڵەكەی خۆتدا ڕاهێنان بكەیت و لەشولارێكی رێك هەبێت، ئەوەش تەنیا بە جوڵاندنی جەستەی خۆت.

وەك جوڵاندنی ترایسێپ (ماسوڵكەی سێسەر)، ڕاهێنانی سەركەوتن بەسەر شاخدا لەشوێنی خۆت و یاری سكاوت ، ئەمانە نموونەی زۆر باشن بۆ ڕاهێنانێكی باش. 

لەكاتی بەردەوامبوون لەو ڕاهێنانانە دەتوانیت ژمارەی ڕاهێنانەكان زیاد بكەیت‌و كاتی پشووی نێوانیان كەم بكەیتەوە.

هەڵبژاردەیەكی دیكە، كە توانینت بیكەیت بۆ ڕاهێنان لە ماڵەوە ئەوەیش سەیركردنی ڤیدیۆی مەشق و ڕاهێنان، چەندین ڤیدیۆ هەن لەئینیتەرنێت، كە پەیوەندی بە ڕاهێنانەكان هەبێت لەماڵەوە دەكرێت سوودی زۆری دەبێت بۆت.

ئایا مەشقەكانی ماڵەوە كاریگەرن ؟
بە وەڵامێكی كورت بەڵی، ئەوێش بەهۆی ئەوەی كاتێكی كەمت بۆ فەراهەم دەكات بۆ ئەنجامدانیان لەماڵەوە و هەمان كاریگەری مەشقەكانی جیمی هەیە، تەنیا پەیوەندی بە تاكەكەوە هەیە، هەندێك پێی باشترە، كە تەماشای كەسانی دیكە بكات بۆ هاندانی، پێیان وایە ئەگەر لە جیم نەبن ئەوا ناتوانن بەردەوام بن لەسەر مەشقەكانیان و هەندێك پێیان وایە لە ماڵەوە  ئاسودە ترن وەك ڕاهێنان ومەشق كردن لە جیم.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved