چەند ڕێگەی خیرا بۆ ئەوەی بتوانیت زمانی قسەكردنی ئینگلیزیت باشتر بكەیت

هەمەڕەنگ

11/07/2019‌ 2197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموومان ئارەزەوو دەكەین، كە قسەكردنامن بە زمانی ئینگلیزی باشتر بكەین، بەڵام بۆ هەنێكمان بەربەسێكی گەورەیە.

بۆ باشتركردنی گفتوگۆكردن بەزمانی ئینگلیزی باشترین شت، كە بیكەیت قسەكردنە لەگەڵ كەسێك زمانی دایكی ئینگلیزی بێت، بەڵام زۆربەمان ئەو هەڵبژاردەیەمان لەبەردەستدا نییە.

چی ڕوو دەدات ئەگەر كەس نەناسیت بە ئینگلیزی قسە بكات؟ چی دەبێت ئەگەر كاتت نەدۆزییەوە؟ ئەی چی ڕوو دەدات ئەگەر متمانەی تەواوت نەبوو، كە قسە لەگەڵ كەسێك بكەیت، كە زمانی دایك ئینگلیزی  قسە بكات؟

چۆن بتوانینت ڕاهێنان بكەیت بەبێ ئەوەی كەس بدۆزیتەوە یارمەتیت بدات.

بێ خەمبە دەتوانیت بەبێ بوونی كەس ڕاهێنان لەسەر ئەمە بكەیت.

وەك كەسێك بیركەرەوە، كە زمانی دایكی ئینگلیزییە

هەندێك كات قرسە بەو جۆرە بیربكەیتەوە، بەڵام چۆن وا بكەیت، بۆ ئەنجامدانی ئەمە دەبێت لە نێوان دوو زمانەكەدا وەرگێران ئەنجام بدەیت، وەرگێران ئەو ئاسانە نییە، كە بیری لێد دەكەیتەوە تەنانەت ئەوانەش بەتوانان لە زمانەكەدا كێشەیان بۆ درووست دەبێت لە گۆڕینی نێوان دوو زمانەكە.

دەتوانیت لە هەرشوێنێك و لە هەر كاتێكدا بێت ئەنجامی بدەیت، لەكاتی خواردن داواكردن یاخود هەر كارێكی دیكە  فەرگەنگی زمانگی ئیگلیزی بۆ ئینگلیزی بەكاربێنە ، ئەمەش ڕێگەیەكە بۆ ئەوەی هەرگیز زمانی دایك بەكار نەهێنیت، تێبینی ئەوە دەكەیت كاتێك وەك كەسێك بیر دەكیتەوە زمانی دایكی ئینگلیزی بێت هەست دەكەیت ئاسانترە قسە كردن بە ئینگلیزی

لەگەڵ خۆت گفتوگۆ بكە
هەر كاتێك، كە لەماڵەوە بوویت، یاخود بەتەنیا بوویت ، دەتوانتیت لەگەل خۆتدا بدوێیتو قسە بكەیت.

ئەگەر وەك كەسیكی نەرێنی بیر كردەوە هەوڵبدە ئەوانی لە ناخدایە دەری بڕە بۆخۆت ، ڕاهێنان هەر ڕاهێنانە  ئەگەریش كەسیش نەدۆزیەوە بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان.

ئاوێنە بەكاربهێنە
بچۆرە بەردەم ئاوێنەكەو قسە لەگەڵ خودی خۆتدا بكە، گرنگی ئەمەش لەوەدایە هەست دەكەیت قسە لەگەل كەسێكدا دەكەیت.

گوێبگرە و دووبارەی بكرەوە
ئایا سەیری زنجیرە تەلەفیزیۆنی و یوتیوب دەكەیت دەربارەی زمانی ئینگلیزی ؟ دەتوانیت ئەوانە بەكاربهێنت بۆ باشتركردنی زمانی ئینگیلزیكەت. 

دەتوانیت بەشێكی بچووك دیاری بكەیت و دێڕ بە دێر دووبارەی كەیتەوە، هەتا دەتوانیت بەهەمان تۆنی بە هەمان خێرایی، گرنگ نییە ئەگەر وشیەكەك لەبیر بكەیت، گرنگ ئەوەیە بەردەوام بیت لە قسە كردن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل