پارتی‌و یەكێتی رێككەوتنی دیاریكردنی پارێزگای كەركوكیان واژووكرد

عیراق

11/07/2019‌ 1103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات بۆ دانانی ئەندازیار تەیب جەبار بۆ پارێزگاری كەركوك رێككەوتنیان واژووكرد.

میدیای یەكێتی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، پارتی‌و یەكێتی بەفەرمی ئەو رێككەوتنەیان واژووكردووە، كە تایبەتە بەدانانی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ كەركوك.

میدیاكە بڵاویشیكردەوە، بڕیارە پاش كەمێكی دیكە وتەبێژانی یەكێتی و پارتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ئەنجامی كۆبوونەوەكەو دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك كە كاندیدی لیستی برایەتییە رابگەیەنن.

هـ ـ ح