شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌رێمی كوردستان به "جدی نه‌بوون له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان" تۆمه‌تبار ده‌كات.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌تویته‌ری خۆی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له فرۆشتنی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بداته حكومه‌تی ناوه‌ندی، ده‌شڵێت:"هه‌رێم جدی نییه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا".
خه‌زعه‌لی وتیشی:"با لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بزانن، ئه‌و دۆخه ناكرێت تا سه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت" كه مه‌به‌ست لێی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مه‌له‌فی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێندا ماوه‌ته‌وه و دیارنییه هه‌رێمی كوردستان كه‌ی پابه‌ندی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌بێت كه به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆی دیاریكراوه.
ڕ . ج