ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى: لەم کابینەیەدا تەکەتول رەچاو کراوە نەک شارەزایی

sharpress.net

1270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2019‌

شارپرێس:

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایدەگەیەنێت وەزیرەکانى ئەم کابینەیە تەکەتول رەچاو کراوە نەک شارەزایی.

 

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى و پەرلەمانتارى ئەو حزبە لەپەرلەمانى عیراق دەڵێت"جیاوازی ئەم کابینەیە لە گەڵ کابینەکانی پێشوتر ئەوەیە کە وەزیرەکانی زۆر لاوازن و هەیمەنەی حزبی لەڕوی تەکەتول و دەستەگەریەوە بە تەواوی دەستی گرتووە بەسەری دا و پرۆفیشنالیتی و شارەزایی رەچاو نەکراوە".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم تێروانیە بۆ هەموو حزبەکانی بەژداربووی حکومەتن و نەک تەنها بۆ حزبێک.

ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى جەخت دەکاتەوە، ئەرکی مسرور بەرزانی زۆر قورسترە لە حکومەتەکانی پێشووی خۆی و  ئەمە بێجگە لە جیاوازیە ناوچەگەریی هەرێم و کێشە و قەرزە کەڵەکە بووەکانی ئەم هەرێمە. هەروەها ئەو هەموو کێشانەی کە لە ناوچەکە دا بە گشتی هەن.
س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved