سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەبارەى تەقینەوەکانى رۆژئاواى کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

sharpress.net

681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2019‌

شارپرێس:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوەو  ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكات كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

 

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامێکى هاوخەمیدا رایگه‌یاند، تیرۆ و تیرۆرستان، یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
سه‌رۆکى حکومەت، له‌و په‌یامه‌دا، به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاركانی عه‌فرین، قامیشلۆ و حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، هاوخه‌می خۆیشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 11ی ته‌ممووزی 2019، دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی عه‌فرین و قامیشلۆ روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 15 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 65 كه‌سیش برینداربوون.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
"په‌يامێکی هاوخه‌مى له سه‌رۆکی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان
بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.
ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان

س.هـ




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved