ئاوات شێخ جەناب: هەوڵدەدەین داهاتەکان بەشێوەیەکى دادپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشبکرێتەوە

کوردستان

11/07/2019‌ 2050 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم، ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵ و پلانیان بۆئەوەیە وەزارەتى دارایی یەکێک بێت لەو وەزارەتانەى کە بە کردەیی وەزارەتى خەڵک بێت و لەرێگەى سیستمێکى بانکیى ئەلیکترۆنییەوە موچە دابەش بکرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی هەرێم لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتى (سبەى) رایگەیاندوە"هەوڵدەدەین بۆ پەیڕەوکردنى شەفافیەتێکى زۆر و زیادکردنى سەرچاوەکانى داهات".

وەزیرى نوێى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم  ئاماژەى بەوەشکردوە، هەوڵدەدەن بۆ کۆکردنەوەى داهاتەکان بەشێوەیەک کە بەپێى پێداویستییەکانى خەڵک و بەپێى ئەولەویاتى خەڵک جارێکى دیکە و بەشێوەیەکى دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە.

 

ئاوات شێخ جەناب لەسەر پشکى بزوتنەوەى گۆڕان لە کابینەى نۆیەم بە وەزیرى دارایی و ئابورى دانراوەو پێشترو لەناو گۆڕانیش بەرپرسى دارایی بووە.

س.هـ

بەپەلە