له‌میدیاكانه‌وه‌.. سەدر ساڵێك مۆڵەت ده‌داته‌ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی

عیراق

12/07/2019‌ 613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەدا پرێس بڵاویكردۆتەوە

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ماوەی ساڵێكی وەك مۆڵەت بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دیاریكردووە. دوای ئەو وادەیە هەڵسەنگاندنی كار و كردەوەكانی حكومەت دەستپێدەكەن.

سەلام شمری پەرلەمانتاری سائیرون دەلێت گەلی عێراق گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی پێویستە حكومەت هەنگاوی خیرایی چاكسازی بەرجەستەكراو باوێژێت، پیش ئەوەی خۆی و سەرۆكەكەی تووشی دۆخێكی ڕوگیرانە ببنەوە. ووتیشی گەل تووشی نائومێدی بووە لە پێدانی بەڵێن و پەیمان و وادەكانی چاكسازی لە بواری خزمەتگوزارییەكاندا كە دەبێت لەمەودوا هەموو وەزارەت و دامەزراوەكان قوڵی لێهەڵماڵن و شوێنپەنجەیان دیاربێت لەو بوارەدا.

10ی تەمموزی 2019،  حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكیدا،  بۆمبارانكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی (برادۆست) لە لایەن ئێرانەوە شەرمەزار كرد، كە بووە هۆی كوژرانی هاووڵاتییەكی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی (زەیتون قادر) و برینداربوونی دوو كەسی دیكە، داواشی لە تاران كرد ئەو بۆردومانە بۆ سەر خاكی هەرێم ڕاگرن.

 لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە دەرئەنجانی هێرشكردنە سەر پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی لە ناوچەی پیرانشار لە بەرواری 7/9/2019 ، حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكان هەرێمی كوردستانی عێراقی ووڵامی داوەتەوە.

بەیاننامەكە دووپاتیكردووە هەرێمی كوردستان سەلماندوویەتی كە هۆكاری سەقامگیرییە و ڕێز لە بنەمای هاوسێیەتی باش دەگرێت، بە شێوەیەكی ڕەهاش ڕەتیدەكاتەوە خاكەكەی بۆ هێرشكردنەسەر دەوڵەتانی هاوسێ بەكار بهێندرێت و ئاسایش و سەقامگیریان بخاتە مەترسییەوە، بۆیە هەردوو كردەوەكە ڕسوا دەكەن. ووتیشی بۆردوومانەكە دۆخێكی ترس و دڵەڕاوكێكی لەناو دانیشتوانە ناوچەكەدا دروستكردووە و دەربەدەری كردوون. 

RT  عەرەبی بڵاویكردۆتەوە 

ڕۆژی 4 شەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە كە پابەندنەبوون بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە كارەساتبار دەبێت بۆسەر هەموو ناوچەكە، بەكر فەتاح حسین – ی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی عێراق لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، لە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئاژانسەكەدا سەبارەت بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ئەو هەڵوێستەی عێراقی ڕاگەیاندووە. 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەباندووە كە كۆبونەوەكە لە بارەگای ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە لە ڤییەنا بەڕێوەچووە، باڵوێزی عێراقیش پابەندبوونی ووڵاتەكەی بە پلانی گشتگیری هاوبەش (JCPOA) دووپات كردۆتەوە و بە گرنگیشی زانیوە لایەنەكان دەستی پێوەبگرن. داواشی لە حكومەتی ئێران كردووە بگەڕێتەوە سەرمێزی دانوستانەكان و دەرگای دبلۆماسییەتیش واڵابكرێت.

قودسی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە 

دوای 2 ساڵ لە ئازادكردنی موسڵ لە دەستی داعش، هێشتا ئەندامەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستیە لە دەوروبەی شارەكەدا ماون ، ئەمەش دانیشتوانی ترساندووە كە دووبارە تیرۆر بگەرێتەوە ناوچەكانیان.

بەرپرسێكی كوردیش ڕایگەیاند كە داعش ڕیزەكانی خۆی ڕێكدەخاتەوە و سەربازگەیەكی لە چیای قەرەچوخ دروستكردووە بۆ ڕاهێنانی چەكدارەكانی كە 50 كیلۆمەتر لە مەخمورەوە دوورە. ڕەشاد گەلاڵی بەرپرسی ڕێكخستنەكانی مەخموری یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لە لێداونێكیدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی گوتی كە داعشەكان دوای تێكشكاندیان لە شاری موسڵ، بۆ دووبارە خۆڕێكخستنەوەی خۆیان، پەنایان بردۆتە بەر كێوی قەرەچوخ كە ناوچەیەكی قەدەغەكراوە و هێزە ئەمنییەكای تێدا نین، لەوێشەوە دەتوانن دزە بكەنە ناو كەركوك و سەڵاحەدین و موسڵەوە و كاری تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

عادل عەبدولمەهدیش لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتەی پێشوویدا، باسی لە  بوونی كەلێنێكی فراوانی كرد لە نێوان هێڵی لێكجیاكەرەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی حكومەتی فیدڕاڵیدا كە داعش دەیقۆزێتەوە، ڕیككەوتنێكیش هەیە كە بۆشاییە ئەمنییەكەی ئەو ناوچەیە پڕبكرێتەوە .

هەمان سەرچاوەی پێشوو بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی 4 شەممەی ڕابردوو،  تاران و مۆسكۆ گاڵتەیان بە داواكەی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە لەوەی تاران پابەندی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە بێت ، لە كاتێكدا پێشتر ئەمریكا لەو ڕێككەوتننامە كشاوەتەوە.

لەمەشەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە ڤییەنا سازكردووە بۆ تاتوێكردنی پێشێلكردنی ڕێككەوتننامەكە، دواتریش باڵوێزانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەكیان لەوبارەوە دەركردووە و تیایدا داوای پابەندبوونیان لە ئێران كردووە. جاكی ولكۆتی باڵوێزی ئەمریكاش ئێرانی فێڵكردن و گزیكردن لە لایەنەكانی ڕێككەوتننامەكە  تۆمەتبار كردووە. كازم غەریب ئابادی باڵوێزی ئێرانیش گاڵتەی بەو داوایەی واشنتۆن كردووە بە گریدانی كۆبونەوەی نائاسایی ، بەو پێیەی خودی واشنتۆن بەرپرسی یەكەمی دۆخەكەیە و ئۆباڵەكەشی لە ئەستۆدایە. باڵوێزی ڕوسیاش لەمەڕ پرسەكە هەمان هەڵوێستی ئێرانی هەبوو و داواكەی ئەمریكاشی بە گاڵتەجاڕی لەقەڵەمدا.

هێشتا دەوڵەتانی ئەوروپی بۆ دەربازكردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران لە هەرەسهێنان لە كۆششە دبلۆماسییەكانیان بەردەوامن كە بە "پلانی كاری گشتگیری هاوبەش" ناسراوە. ووتیشیان كۆششەكانیان بەندە بە پابەندبوونی ئێران بە بەندەكانی ڕێككەوتننامەكەوە. بەمەش كۆنگرەی ڤییەنا بێ دەركردنی هیچ بەیاننامەیەك كۆتایی هات هەرەك دبلۆماسییەكان ووتیان.

عەرەبی جەدید بڵاویكردۆتەوە

سەرباری ئەوەی بۆ ماوەی 6 مانگە بودجەی عێراقی پەسەندكراوە و چەند مەرج و بەندیكی تیدا باسكراون بەوەی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە كراوە بۆ حكومەتی ئیتحادی، لە بەرامبەریشدا دەبێت حكومەتی فیدڕاڵ موچەی فەرمانبەر و پێشمەرگە بدات هەرێم، كەچی هێشتا دەسەڵاتدارانی هەولێر خۆیان لەو مەرجانە دزیوەتەوە و ئەو بڕە نەوتەیان ڕادەستی بەغدا نەكردووە.

ئەم دۆخە فشاری لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بۆسەر حكومەتەكەی عەبدولمەهدی زییاد كردووە بەوەی بێدەنگی بشكێنێت و ڕایبگەیەنێت كە هەولێر لە بەڵێنەكانی پاشگەزیۆتەوە و خۆشی لە مەرجەكان دزیوەتەوە.

حكومەتی عێراقیش لای خۆیەوە پابەندی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، هەواڵەكانیش دەڵێن هەرێمی كوردستان لە هەوڵی سەپاندنی مەرجی دیكەی تازە دایە بەوەی پرسی نەوت ببەستێتەە بە پرسی كەركوك و  پرسی دانەوەی ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێم كەڵەكە بوون.

بەرپرسێكیش دەڵێت ئەگەر هەریم پابەندی بەڵێنەكانی نەبێت، بەم زووانە حكومەتی ئیتحادی ئەو بڕە پارە ڕادەگرێت كە مانگانە بۆ هەولێری دەنێرێت وەك بەركەوتی هەرێم لە بودجەی گشتی، بەلام پێدانی موچەی فەرمانبەران هەر بەردەوام دەبێت هەروەك عادل عەبدولمەهدی پیشتر ڕایگەیاند بوو.