شارپرێس:
له میانی رێوڕه‌سمی پێشوازیکردن لە سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك بۆ ئه‌وه‌ی ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووچاری له‌رزین نه‌بێته‌وه كورسیی بۆ دانرا.
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێشتر چه‌ندجارێك له چاوی كامێراكانه‌وه بینراوه كه ده‌له‌رزێت، ئه‌وه‌ش بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س ره‌خنه‌و هه‌ندێكی دیكه گاڵته‌یان پێده‌كرد.
له میانی رێوڕه‌سمی پێشوازیکردن لە سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، مێتتی فریدریكسن بۆ ئه‌وه‌ی ئەنگێلا مێركڵ دووچاری له‌رزین نه‌یه‌ت، كورسیی بۆ دانرابوو.
مێركڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی میوان له میانی خوێندنی مارشی نه‌ته‌وه‌ییدا به دانیشتنه‌وه گوێیان گرت، دوای ئه‌وه‌ی بێ هیچ كێشه‌یه‌ك رێوڕه‌سمه‌كه كۆتایی هات، مێركڵ و فریدریكسن ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان كرد.
ه.م