سزا تونده‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌مشه‌ كۆتایی به‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و توركیا ده‌هێنێت

sharpress.net

4769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/07/2019‌

شارپرێس:
سه‌ره‌نجام ئه‌نقه‌ره‌ سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی به‌ده‌ستگه‌یشت، ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا چاوه‌ڕێیه‌تی وه‌ڵامی ئه‌مریكایه‌ بۆ ئه‌و كاره‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا مانگی ڕابردوو به‌ دڵخۆشییه‌وه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی وت، به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر توركیادا ناسه‌پێنێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ وه‌ك دڵخۆشدانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ناوده‌برێت.

جۆش رۆگین، نوسه‌ر و پسپۆڕ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا پێیوایه‌، ئه‌ردۆغان به‌وكاره‌ی ته‌حه‌دای كۆنگرێس و حكومه‌تی ئه‌مریكی كرد، بۆیه‌ ئه‌مریكا سزای زۆر توند له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دژی توركیا كاراده‌كات.

رۆگین له‌زاری به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای توندی بۆ توركیا ئاماده‌كردووه‌.

ڕۆبه‌رت مینیندێز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كڕینی ئه‌و سیستمه‌ به‌رگرییه‌ موشه‌كییه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ڵێ:"یاسای ئه‌مریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسێكی له‌وشێوه‌یه‌ ڕوونه‌، پێشتر چه‌ندین جار هۆشداریماندایه‌ توركیا، بۆیه‌ كۆمه‌ڵێك سزای توند چاوه‌ڕێی توركیایه‌، كه‌ ئابووری و به‌رگرییه‌كه‌ی ده‌كاته‌ ئامانج".

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved