شارپرێس:
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ژماره‌كانی عێراق له‌ڕاپۆرتێكیدا كۆمه‌ڵێك زانیاریی شۆكهێنه‌ری له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له عێراق و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به‌كارهێنه‌ران بڵاوكرده‌وه.
ڕه‌نگه هه‌مووان نه‌وه‌ستانی هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌یان بكه‌نه پێوه‌ر بۆ باشی ئه‌و هێڵه‌ی به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام ئاخۆ له‌پشت ئه‌و هێڵه‌ی به‌كاریده‌هێنن چی هه‌یه؟ تا ده‌گاته ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران تێچووه‌كه‌ی چه‌نده؟ ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسیارن كه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ژماره‌كانی عێراق له‌ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌لدا وه‌ڵامیانده‌داته‌وه.
به‌گوێره‌ی ناوه‌نده عێراقییه‌كه، به‌شێكی زۆری ئه‌و ئینته‌رنێته‌ی به‌هاووڵاتیانی عێراق ده‌فرۆشرێت، له‌ڕووی ئاست و ستانداردی جیهانییه‌وه "وه‌همییه" و كۆمه‌ڵێك "مافیا" له‌پشت یاریكردنن به ستانداردی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوه فه‌رمییه‌كان عێراق هێڵی ئینته‌رنێتی به (55 بۆ 775 دۆلار) بۆ STM پێده‌گات كه ده‌كاته (3 بۆ 6 دۆلار) بۆ هه‌ر مێگابایتێك، جا ڕێگه‌ی هێنانی ئه‌و ئینته‌رنێته بۆ عێراق وشكانیی بێت یاخود ده‌ریایی.
به‌ڵام كاتێك ئه‌و ئینته‌رنێته ده‌گاته عێراق ڕاسته‌وخۆ گۆڕانكاریی له نرخ و ستاندارده‌كه‌یدا ده‌كرێت، بۆ نمونه بۆ شارێكی وه‌ك به‌غدا هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی سه‌ره‌وه كه باسكرا ده‌گاته 5000 دۆلار، واتا (48 دۆلار) بۆ یه‌ك مێگابایت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، كاتێك ئینته‌رنێت به‌و نرخه گرانه ده‌گاته هاووڵاتیانی عێراق، ستاندارده‌كه‌ی 50 ئه‌وه‌نده‌ی ستانداردی جیهانیی خراپه.
ئێستا نرخی یه‌ك مێگابایت كه له‌سه‌ر هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی عێراق ده‌كه‌وێت، ده‌گاته 140 بۆ 250 دۆلار، سه‌رجه‌میشیان ئینته‌رنێتی وه‌همین.
ڕاپۆرته‌كه تیشكی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاخ ئینته‌رنێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، دامه‌زراوه‌كه داوایكردووه به‌په‌له حكومه‌تی عێراق به‌ر به‌و مه‌ترسییه بگرێت
پێشتر پێگه‌ی كه‌یبڵ-ی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، عێراق له‌پله‌ی خێراترین هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان پله‌ی 180ی وه‌رگرتووه، نمونه‌ی ئه‌وه‌یشی هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ڤیدیۆیه‌كی 5 مێگابایتی داونلۆد بكه‌یت، پێویستت به 8 كاژێر و 11 خوله‌كه.
سه‌نگافور به یه‌كێك له باشترین وڵاته‌كان له روی خێرایی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستنیشانكراوه، كه بۆ داونلۆدكردنی 85 مێگابایت ته‌نیا چه‌ند چرگه‌یه‌كت پێویسته.
ڕ . ج