شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، هه‌وڵێك له‌ئارادایه بۆ پابه‌ندكردنی حكومه‌تی عێراق به‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق نه‌نێرێت.
عه‌لا ڕه‌بیعی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی چاكسازی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵێك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتاران، بۆئه‌وه‌ی به‌بڕیارێك حكومه‌ت ناچاربكرێت كه پشكی هه‌رێم له‌بودجه ڕابگرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی بڕگه‌كانی نێو یاساكه نه‌بووه، به‌پێویستیشی ده‌زانێت بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراق بكرێت، بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێم به‌یاسای بودجه و ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وت به به‌غدا.
ڕ . ج