وردەكاری گرێبەستی كریزمان‌و بەرشەلۆنە

وەرزش

13/07/2019‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كڕینی ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی راگەیاند.

یانەی بەرشەلۆنە رۆژی هەینی كڕینی ئەنتوان كریزمانی راگەیاند، ئەوەش بەشكاندی گرێبەستەكەی، كە بەهای شكاندنەكەی 120 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی گرێبەستی بەرشەلۆنەو كریزمان، ئەو یاریزانە دەبێت تا ساڵی 2024 لەیانە كەتەلۆنییەكە بمێنێتەوە، كە بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی  800 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

كریزمان دەبێـتە یەكەم گرێبەستی گەورەی ئەمساڵی یانەی بەرشەلۆنە، كە دەیەوێـت لەو رێگەیەوە هێڵی هێرشبەری یانەكەی بەهێز بكات.

هـ ـ ح