دزە بەوێنەی مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیای سامسۆنگ دەكرێـت

جیهان

13/07/2019‌ 460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دزە بەدوو وێنە كراوە، كە دیزاینی مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور ئاشكردەكەن.

مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیای سامسۆنگ لەجۆری گالاكسی "نۆت 10" و "نۆت 10 پڵەس"ن، كە چاوەڕواندەكرێت خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرز بن.

بەپێی وێنەكان مۆبایلی "نۆت 10" سێ‌ كامێرای سەرەكی هەیە، هەروەها مۆبایلی "نۆت 10 پڵەس"یش تایبەتمەندی ToF هەیە.

هەر بەپێی وێنەكان مۆبایلی "نۆت 10" شاشەكەی قەبارەی 6.28 ئینجەو قەبارەی شاشەی پڵاسەكەش 6.75 ئینجە.

هـ ـ ح