شارپرێس: گۆڤاری "فۆربس" ئەمەریكی لیستی ئەو ناودارانەی بڵاوكردووەتەوە، كە لە ساڵی ٢٠١٩ زۆرترین داهاتیان هەبووە، لیستەكەش ژمارەیەك یاریزانی تۆپی پێ و ناودارانی هونەر و نمایشكردنی جلوبەرگی لەخۆگرتووە . تەیلۆر سویفت ، گۆرانیبێژی ئەمەریكی لەسەرەوەی لیستەكەدایە و بەجیاوازییەكی كەم پێش دوو لەئەندامانی خێزانی كارداشیان كەوتووەتەوە، كە ئەوانیش ئەستێرەی تەلەفزیۆنی كایلی جینەر و گۆرانیبێژی راپ كانی وست هاوسەری كیم كارداشیان . لیستی ساڵانەی "فۆربس١٠٠" ، كە پرداهاتترین ئەستێرە و ناودارانی جیهان لەخۆدەگرێت ناوی لیۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینیشی تێدایە، كە پلەی چوارەمی گرتووە ، هەروەك رۆناڵدۆی پرتوگالی لە پلەی شەشەم و نەیماری بەرازیلیش لە پلەی حەوتەمی پڕداهاتترین كەسی لیستەكەدایە هەروەها ئید شیران گۆرانیبێژی بەریتانی لە پلەی پێنجەمدایە و تیمی سۆفت رۆك، كە حەفتاكان درووستكراوە لە پلەی هەشتەمدایە . بەپێی گۆڤارەكە، تەیلۆر سویفت بەكۆكردنەوەی نزیكەی ١٨٥ ملیۆن دۆلار پلەی یەكەمی گرتووە . لەكاتێكدا كایلی، كە زرخوشكی كیم كارداشیانە، بەهۆی كۆمپانیاكەی لەبواری درووستكردنی بۆیەی لێو و داودەرمانی جوانكاریدا كاردەكات و لە ئینتەرنێتدا ناو ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە ١٧٠ ملیۆن دۆلاری داهات هەبووە . وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی