شارپرێس:
ئیشا گوبتا، ئەستێرەی هیندی بەهۆی بەرزكردنەوەی جۆرە داوایەكی یاسایی دەستدرێژی، كە پێشتر وێنەی نەبووە بووەتە جێگای قسە باسی رای گشتی لەو وڵاتە.
گوبتا لەرێگای هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر دەڵێت: لەكاتی خواردنی نانی ئێوارە لەیەكێك لە هۆتێلە بەناوبانگەكانی دەلهی پایتەخت ، پیاوێك لەرێگای چاوتێبرینەوە نیازی دەستدرێژیكردنە سەری دەربڕیوە.
لەبەشێكی تری تویەتەكەیدا گوبتا دەڵێت: ئەوەی روویداوە هیچ پەیوەندی بە سەرسامی كەسێكەوە نییە بە ناودارییەكەی، "من لەگەڵ هەندێك هاوڕێی كچ نانم دەخوارد ، دواتر پیاوێك هات و لە مێزی بەرنابەر دانیشت ، بۆچی پیاوان پێیان وایە دەبێت كارەكان بەو جۆرە برۆن".
گوبتا هەروەك دەڵێت: ئەوەی لەمن روویداوە رەنگە تووشی هەر كچێكی تر ببێتەوە ، چۆن دەبێت ئەو پیاوە پێیوابێت، كە ئەو لەسەرووی یاساوەیە.
بەگوێرەی گوزارشتی خۆی گوبتا پێیوابووە، بوونی پاسەوانی كەسی لەگەڵی رێگر نەدەبوو لە ڕوودانی ئەو دەستدرێژییە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی