مۆبایلێكی نوێی "هواوی" وەك باشترین مۆبایلی زیرەكی ٢٠١٩ هەڵبژێردرا

جیهان

13/07/2019‌ 1334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رابیتەی ئەوروپی بۆ ئامێرە زیرەكەكان و خەڵات ""MWC Shanghai" باشترین مۆبایلی زیرەكی بۆ ساڵی ٢٠١٩ راگەیاند .

لەناو پێشبڕكێیەكی توندی هەموو مۆبایلە زیرەكەكان، كە لەساڵی ٢٠١٩ بەرهەم هاتوون و بەپێشەنگی مۆبایلە زیرەكەكان هەژمار دەكرێن ، مۆبایلی "هواوی مەیت ٣٠ پرۆ " خەڵاتەكەی بردەوەو وەك باشترین مۆبایلی هۆشمەندی ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشانكرا.

لەناو پێشبڕكێكەدا ١٠٠ رۆژنامەوانی پسپۆڕی ئەوروپی ناو دەزگاكانی راگەیاندنی ئەوروپا دەنگیان بۆ مۆبایلی نویی "هواوی"دا وەك باشترین مۆبایلی ئەمساڵ .

مۆبایلی هواوی توانی پێش مۆبایلەكانی تری ركابەری بەتایبەتی گالاكسی بكەوێتەوە .

بەگوێرەی پێگەی  "firstpost" ، ئەوە یەكەمجار نییە "هواوی" ، ئەو خەڵاتە دەباتەوە ، بەڵكو ساڵی رابردووش  مۆبایلی "هواوی مەیت ٢٠ پرۆ" هەمان خەڵاتی بردەوە .

لەئێستادا كۆمپانیای زەبەلاحی چینی بەرهەمهێنەری مۆبایلەكانی "هواوی" رووبەرووی سزادانی ئەمەریكا بووەتەوە ، لەكاتێكدا ئەو كۆمپانیایە لەپێشەنگی ئەو كۆمپانیایانەیە كە لە بواری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت كار دەكەن .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی