بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

13/07/2019‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی ئەو زریانەی رووی لەچەند ناویەكی ئەمریكا كردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 66.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی بیست سەنت بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان سەنتێك بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە لەدەریای مەكسیكەوە زریانێكی بەهێز رووی لەچەند ناوچەیەكی ئەمریكا كردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو نائارامی دروست كردووە.

هـ ـ ح