ڕاوێژكارێكی پێشووی تاڵەبانی: داهاتی نەوتی هەرێم لەئایندە بۆ پشتیوانیكردنی جوداخوازی بەكاردەهێنرێت

عیراق

13/07/2019‌ 2651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەفیق سامەڕایی راوێژكاری پێشووی مام جەلال سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق ، هۆشداری دەدات لە بەردەوامی رەفتاری دەسەڵاتدارانی هەرێم لە بابەتی هەناردەكردنی نەوت‌و دەڵێت: ئەگەر زۆرە لەئایندەدا داهاتی نەوت بۆ پشتیوانیكردنی بزووتنەوەی جوداخوازی هەرێمی كوردستان بەكاربهێنرێت .

سامەرایی لە پۆستێكیدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیس بووك دەشڵێت: لێدوانەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت لەسەر پەیوەندیان بە ناوەندەوە و ئەوەی مەسرور بارزانی باسیان لێوە دەكات بە بادانەوەیەكی ئەرێنی دادەنرێت لەو هەڵویستە توندەی پێشتر لەسەر جیابوونەوە هەیانبوو.

هەروەها دەڵێت: سەرەرای لێدوانی دۆستانە و  پیشاندانی خواستی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا ، كە لەسەردەمی رژێمی پێشوو، لە قۆناغی جیا جیا و لەدوای گۆڕینی رژێمیش بەردەوام گوێمان لێبووە ، بەڵام هیچ گۆڕینێك لە رەفتارتی گشتیاندا رووینەداوە و گومانی ئەوە درووست دەكات ئەو گۆرانكارییە تەنیا شتێكی تاكتیكی قۆناغەكە بێت.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا سامەرایی دەڵێت: ئەوەی ئێستا لەسەر ئاستی جەماوەری و لای هەندێك لە كوتلە سیاسییەكانی وەكو حیكمە و نەسر و عەسائیب بەهێزە خۆی لەدوو خاڵی سەرەكیدا دەبینێتەوە ئەویش داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم كە خۆی لە ملیاران دۆلار دەبینێتەوە بۆ كوێ دەروات ؟ ، ئەدی ئەو هەموو سووربوونە لەبەر چییە بەوەی دەبێت هەردوو دەروازەی سنووری ئیبراهیم و خەلیل و فیشخابوور لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەندیدا بمێننەوە و داهاتەكانیان بۆكوێ دەچێت ؟

هەروەك دەڵێت: پابەندنەبوونەكانی هەرێم نارەزایەتی لەسەر ئاستی جەماوەری درووست كردووە ، بەتایبەت لە ناوچە نەوتییەكانی ناوەراست و باشووری عێراق ، مەترسیش هەیە ئەو داهاتە زۆرەی دەستكەوتنی نەوت كەلەدەرەوەی دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەندە هۆكارێك بێت بۆ گەرانەوەی ئەو رەفتارە خراپانەی هەڕەشە لە  ئایندەی یەكپارچەیی خاكی عێراق بكات ، لەكتێكدا هیج بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە كە بیسەلمێنێت خەڵكی شارەكانی كوردستان سوود لەو داهاتە وەردەگرن .

لەبەشێكی تری قسەكانیدا سامەرایی باسی لەوەش كردووە، كە باش درك بەوە دەكەن، بارودۆخی هەرێمی بەرگەی زیاتر ئاڵۆزكردنی ڕەوشەكە و رەخنەی توند ناگرێت ، "هەر ئەوەشە وایلێكردووین زیاتر تەركیز بخەینە سەر ڕەوشی كەنداو و گرنگییەكەی ، بەڵام چیتر گەل قبووڵی ناكات لەژێر سایەی بەردەوامی ئازار و دەردەسەرییەكانی پارە و سامانەكەی بەهەدەر بدرێت ، چیتر بێدەنگی لەوانە قبووڵ ناكات كە راهاتوون لەهەموو قەیران و رووداوەكاندا قسەیان هەبێت".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی