شارپرێس:
كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا به بڕی پێنج ملیار دۆلار سزای به‌سه‌ر كۆمپانیا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكی دا سه‌پاند.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی، كۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی به‌كارهێنانی زانیاریی كه‌سیی به‌بێ مۆڵه‌ت و به نایاسایی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی به پێنج ملیار دۆلار سزادا.
سزاكه‌ی سه‌ر كۆمپانیای فه‌یسبووك به دوو ده‌نگ به‌رامبه‌ر به سێ ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه، بڕیاره‌كه یه‌كلایی بوه‌ته‌وه و پێویستی به په‌سه‌ندكردنه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه و ناشزانرێت لێپێچینه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ماوه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و سزایه گه‌وره‌ترین سزایه به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژییدا سه‌پێنرابێت و زۆر له‌و سزایه زیاتره كه له ساڵی ٢٠١٢دا به‌سه‌ر كۆمپانیای گوگڵدا سه‌پێنرا كه بڕه‌كه‌ی ٢٢ ملیۆن دۆلار بوو.
ه.م