شارپرێس:
دیاریكردنی کاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه كه پشكی كورده توڕه‌یی به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه و توركمانه‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، دوێنێش خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
بریاره شاندی هاوبه‌شى پارتى و یه‌کێتى بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى که‌رکوک سه‌ردانى پێکهاته‌کانى شاره‌که بکه‌ن، له‌کاتێکدا عه‌ره‌ب و تورکمان له دۆخه‌که نیگه‌رانن و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
دواى رێککه‌وتنى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر کاندیدکردنى ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار بۆ پۆستى پارێزگارى که‌رکوک، ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له‌که‌رکوک به‌ده‌یان که‌سى له‌لایه‌نگرانی برده سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، تورکمانه‌کانیش رێککه‌وتنه‌که ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار که داوای‌کرد ناوى بڵاونه‌کرێته‌وه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاندووه، "یه‌کێتى و پارتى نایانه‌وێت بارگرژى دروست ببێت، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به‌گفتووگۆ توڕه‌یى عه‌ره‌ب و تورکمان هێور بکه‌نه‌وه."
وتیشى، "یه‌کێتى و پارتى جیا له‌و لیژنه‌ى بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کان پێکیان هێناوه، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى سه‌رۆک کۆمار و نوێنه‌رانى کوردیشه‌وه له‌به‌غدا دانوستان ده‌ست پێبکه‌ن."
دروشمى هه‌ندێک له‌و خۆپیشانده‌ره عه‌ره‌بانه‌ى که ڕۆژى هه‌ینى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، نیگه‌رانى کورد و کێشمه‌کێشى زیاترى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت دروشمى خۆپیشانده‌رێکى ژن کاتێک وتى، "ئێمه سه‌دامین"، له‌گه‌ڵ دروشمى سه‌ر هه‌ندێک له پۆسته‌رى خۆپیشانده‌ران، که تێیدا کورد و داعش به‌یه‌کترى شوبهێنرابوون.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدۆى ژنه خۆپیشانده‌ره‌که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له به‌یاننامه‌یه‌کدا خۆى له قسه‌کانى ژنه‌که بێبه‌رى کرد، فراکسیۆنى یه‌کێتیش له په‌رله‌مانى عێراق دروشمى خۆپیشانده‌ره عه‌ره‌به‌کانى به"مه‌ترسیدار"وه‌سفکرد.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له که‌رکوک، قسه‌کانى ژنه خۆپیشانده‌ره‌که‌ى له‌سه‌ر شانازى کردن به‌سه‌دام حسێنه‌وه ڕه‌تکردۆته‌وه، به‌ده‌نگێکى نه‌شازى نێو خۆپیشاندانه‌که‌یان وه‌سفیکردووه.
له‌به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، "ئێمه ئه‌و ده‌نگه نه‌شانازانه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه که هه‌وڵى ناشیرین کردنى وێنه‌ى خۆپیشاندانه ئاشتیانه‌که‌یان داوه، بۆیه داوا له ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ین رێوشوێنى یاسایى بگرنه به‌ر."
هاوکات فراکسیۆنى یه‌کێتى نیشتیمانیش له په‌رله‌مانى عێراق، خۆپیشاندانى عه‌ره‌به‌کانى که‌رکوکى به "گوماناوى" وه‌سفکردووه، رایگه‌یاندووه، "کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکى مه‌غرور له خۆپیشاندانێکى گوماناویدا، دروشمى به‌عسیان وتۆته‌وه، ئه‌وه ى له‌و خۆپیشاندانه ڕوویداوه مه‌ترسیداره‌و کوده‌تایه به‌سه‌ر یاسا‌و ده‌ستوردا."
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له به‌غدا، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى وت، "گومان ده‌که‌ین وتنه‌وه‌ى دروشمى به‌عسیانه له خۆپیشاندانى عه‌ره‌به‌کاندا به‌به‌رنامه بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پۆسته‌رى خۆپیشانده‌ران کورد به‌داعش شوبهێنراوه."
وتیشى، "په‌یاممان دا به‌گوێى په‌رله‌مانتارانى عێراق دا، گه‌ر کێشه‌کانى که‌رکوک به پێى یاسا‌و ده‌ستور چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، هه‌وڵ هه‌یه یه‌کریزى نێوان پێکهاته‌کان تێک بدرێت."
به‌ڵام ئیسماعیل حه‌دیدى، که‌سایه‌تى عه‌ره‌بى سونه له‌که‌رکوک، هه‌ر جۆره گرژیه‌ک ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت"ئێمه له‌گه‌ڵ گفتووگۆ و دانوستانداین بۆ چاره‌سه‌رکردنى مه‌سه‌له جێ ناکۆکه‌کان."
بارگرژی نێوان پێکهاته‌کانى که‌رکوک، له‌کاتێکدایه یه‌کێتى و پارتى ده‌یانه‌وێت وه‌فدى هاوبه‌ش بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى که‌رکوک، ره‌وانه‌ى لاى عه‌ره‌ب و تورکمان بکه‌ن.
به‌پێى زانیاریه‌کان، وه‌فده‌که‌ى یه‌کێتى و پارتى ده‌یانه‌وێت پێشنیارى پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ تورکمان و جێگرى پارێزگار بۆ عه‌ره‌ب بکه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا پۆستى پارێزگار بۆ یه‌کێتى و به‌رێوه‌به‌رى پۆلیس و قایمقام بۆ پارتى بێت.
تورکمانه‌کانى که‌رکوک هه‌رچه‌نده داواى پۆستى پارێزگار ده‌که‌ن، به‌ڵام زانیاریه‌کان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى سه‌قفى داواکاریه‌کانیانه‌وه، له‌پاڵ پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ندا، ژماره‌یه‌ک پۆستى گرنگیشیان پێبدرێت.
له‌کاتێدا عه‌ره‌بى سونه که سودمه‌ندترین پێکهاته‌ن له‌دۆخى ئێستاى که‌رکوک و پۆستى پارێزگاریان لایه، ده‌یانه‌وێت دۆخى ئێستاى شاره‌که تا کاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان درێژه‌ى هه‌بێت.
مه‌ریوان نادر وتىشی، "وه‌فده‌که په‌یامى ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌عه‌ره‌ب و تورکمان به‌شداربن له دانانى پارێزگاردا، له‌به‌رامبه‌ردا پۆسته‌کانى خۆیان به پێى ئیستیحقاق پێده‌درێت."
راشیگه‌یاند، "گه‌ر ڕ‌ازى نه‌بن، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک به‌ده‌نگى زۆرینه پارێزگار هه‌ڵده‌بژێرێت."
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆکى پارتى و سه‌رۆکى پێشووى هه‌رێمى کوردستان، له‌باره‌ى دۆخى که‌رکوکه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه، به‌پێویستى ده‌زانێت هه‌ولێر و به‌غدا به‌رێککه‌وتن کێشه‌کانى که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
بارزانى له‌په‌یامه‌که‌یدا که ئه‌مڕۆ شه‌مه بڵاویکرده‌وه ڕایگه‌یاند، "پێویسته کێشه‌کانى که‌رکوک به پارێزگاریشه‌وه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت، هه‌ر ئه‌نجامێکیشى هه‌بێت، ده‌بێت جێى ره‌زامه‌ندى پێکهاته‌کانى شاره‌که بێت."
هاوکات ئیئتیلافى نه‌سریش به‌سه‌رۆکایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوایکردووه، که‌رکوک به‌دوور بگیرێت له‌هه‌ر ئه‌جێندایه‌کى نه‌ته‌وه‌یى و تائیفى و حیزبى له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى ئاشتى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکه‌که‌ى.
ه.م