شارپرێس:
گۆنزالۆ هیگواین، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سەرجەم ئەو گرێبەستانەی پێشكه‌شی كراون رەتكردووه‌تەوە، ئه‌وه‌ش له‌پێناو مانه‌وه‌ی له یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌دا.
به‌پێی سكای سپۆرت، گۆنزالۆ هیگواین ده‌یه‌وێت له یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌دا بمێنێته‌وه و وه‌رزی داهاتوو له ئیتاڵیا یاری بكات، به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشكه‌شی كراون ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه هیگواین نایه‌وێت ئه‌زموونی یاریكردنی دوو ساڵی رابردووی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی میلان و چێڵسی دووباره بكاته‌وه، كه تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
هیگواین هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات دڵی ساری راهێنه‌ری ئێستای یۆڤانتۆس به‌ده‌ستبهێنێت و بڕوای پێبكات كه له پێكهاته‌كه‌یدا جێگه‌ی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره‌دا له یانه‌ی چێڵسی یاری ده‌كرد.
ه.م