پەرلەمانى عێراق تاوتوێی هەوارکردنەوەى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان دەکات

عیراق

13/07/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە هەفتەى داهاتوو پەرلەمانى عێراق لەبارەى پڕۆژە یاسای هەموارى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆبێتەوە.


لەناو کوتلە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەردەوامە، ھاوکات چەند پێشنیارێک سەبارەت بە سیستمی (سانت لیگۆ) و ھەڵبژاردنی کەرکوک و پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و سیستمی کۆتای پێکھاتەکان لە کەرکوک پێشکەشکراون.


تا ئێستا ناکۆکی لەسەر پڕۆژە یاساکە ھەیە، بەڵام بەشێکی ئەو ناکۆکییانە بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە و بڕیارە لە یەکەم کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتوودا، جارێکی تر پرۆژە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بخرێتەوە بەرنامەی کارەوە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوەش بەپێى وتەى پەرلەمانتار ئەڵماس فازڵ.

س.هـ