نرخ‌و تایبەتمەندی مۆبایلەكانی داهاتووی ئەپڵ ئاشكرادەكرێت

جیهان

14/07/2019‌ 631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی Wccf Techی تایبەت بەزانیاری تەكنەلۆژی، نرخ‌و تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكانی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی ئاشكراكرد.

بەپێی پێگەكە، مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیای ئەپڵ 989 دۆلارەو ناوی مۆبایلەكە iPhone 11R.

هەر بەپێی پێگەكە مۆبایلی دووەمی كۆمپانیای ئەپڵ iPhone 11، كە نرخەكەی 1294 دۆلارو مۆبایلێكی تریش بەرهەمدەهێنێـت، كە ناوی iPhone 11 MAX نرخەكەی 1425 دۆلار دەبێت.

پێگەكە ئاشگراشیكردووە، كە شاشەی مۆبایلەكان لەجۆری OLED، بەقەبارەكانی 5.8 و 6.1 بۆس‌و كامێرای سەرەكیشیان سێ‌ عەدەسەی دەبێت، كە پرۆسێسەرەكەشی "A13".

هـ ـ ح