وادەی خستنەرووی مۆبایلی چەماوەی "هواوی " ئاشكرادەكرێت

جیهان

14/07/2019‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی " گادجیتس٣٦٠" باسی لەوە كردووە، كە كاتی خستنەرووی مۆبایلە چەماوەكەی هواوی "Mate X" بۆ بازارەكان نزیكبووەتەوە.

بەگوێرەی پێگەكە، كە گرنگی بە هەواڵی تەكنیكی دەدات ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، فرۆشگایەكی پشتپیبەستراوی "هواوی" لە چین وێنەیەكی ریكلامی یەكەم مۆبایلی چەماوەی لەچین بڵاوكردووەتەوە ، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ نزیككبوونەوەی خستنەرووی لە بازارەكان لێكدراوەتەوە .

پێش چەند رۆژیك  سەرۆكی بەشی بەرهەمەكانی "هواوی " ئاشكرای كردبوو، كە مۆبایلە چەماوەكەی هواوی ،  سیستەمی  "5G"ی لەسەر كار دەكات ، لەكۆتاییەكانی مانگی حەوت و سەرەتای مانگی هەشت لە چین بەردەست دەبێت .

راپۆرتە میدیاییەكان پێشبینی دەكەن، كە مۆبایلەكە لە مانگی ئەیلوول لەبازارەكانی جیهان بخرێتە روو .

مۆبایلە نوێكەی هواوی شاشەیەكی چەماوەی ٨ ئنجی دەبێت (یان ٦.٦ ئینج دوای نووشتاندنەوە) لەگەڵ میمۆرییەكی ٥١٢ گێگابایتی ،  رامەكەی ٨ گێگابایت و ٤ كامێر ا و پاترییەكەی توانای ٤٥٠٠ میلی ئەمپێر دەبێت لە كاتژمیرێكدا .

چاوەڕێ دەكرێت كۆمپانیای "سامسۆنگ"ی كۆریای باشووریش ئەمساڵ مۆبایلێكی چەماوە بخاتە بازارەكانەوە، كە شاشەكەی ٧،٣ ئینج بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی