دوای ٢٠٠ ساڵ.. دۆزینەوەی ئێسكی یەكێك لە بەناوبانگترین جەنەڕاڵەكانی ناپلیۆن

جیهان

14/07/2019‌ 794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
زانا شوێنەوارناسەكان پێیان وایە ئێسك و پرووسك (روفات)ی یەكێك لەجەنەراڵە هەرە ناودار و پەسەندكراوەكانی ناپلیۆنیان لەگەراجی ژێرەوەی هۆڵێكی سەماكردندا دۆزیوەتەوە ، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی ٢٠٠ ساڵ بەسەر مردنیدا .

جەنەراڵ شارل ئیتیان جودا ، كە ناوی لەسەر كەوانی سەركەوتن لە پاریس هەڵكۆڵراوە ، لە تەمەنی ٤٤ ساڵی و لە ٢٢ ئابی ساڵی ١٩١٢ و لەكاتی هەڵمەتی داگیركردنی روسیا لەلایەن ناپلیۆنەوە بەهۆی بەركەوتنی گولەی تۆپەوە گیانی لەدەستداوە.

ناپلیۆن پۆناپارت زۆر لەنزیكەوە جیدای دەناسی و ڕێزی لێدەگرت ، دوای مردنیشی دڵەكەی دەرهێنرا و نێردرا بۆ پاریس ، لەوێ لە كەنیسەیەكی بچووك لەناو گۆڕستانی لاشیز لە پاریسی پایتەخت هەڵگیرا .

لە كۆشكی ڤێرسای پەیكەرێكی بۆ درووستكراوە و لە پاریسیش یەكێك لە شەقامەكان بەناوی ئەوەوە ناونراوە.

دوای دۆزینەوەی لە شەشی تەمموز ،تیمێكی شوێنەوارناسی فەرەنسی و رووسی  پێیان وایە ئەوە ئێسك و پرووسكی ونبووی جەنەراڵ جودایە ، ئەوەش دوای پرۆسەیەكی كنە پشكنین لە شاری سمولینسك كە ٤٠٠ كیلۆمەتر لە رپژئاوای مۆسكۆ دوورە .

زانا شوێنەوارناسەكان دەڵێن ئەو شوێنەوارەی بە لە ئێسك و پرووسكی ناو دارەمەیتەكەدا دۆزراوەتەوە لەگەڵ ئەو پێكرانە دێتەوە كە بەر جەنەراڵ جودا كەوتووە ، هەربۆیە پێیان وایە ئەگەرێكی زۆر زۆرە  ئەوەی دۆزراوەتەوە ئەو خانەدانە بێت كە بەشداری جەنگەكانی شۆرشی فەرەنسی و ناپلیۆنی كردووە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی