تێگەیشتی پیاوان‌و ژنان بۆ ئەنجامدانی ناپاكی

هەمەڕەنگ

14/07/2019‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی خەڵك بەدەگمەن پێناسەیەكی وردیان هەیە بۆ دەستەواژەی "ناپاكی"و زۆر كات، كە ناپاكی ڕوو دەدەن گرنگییەكی ئەوتۆیان پێنادەن، چونكە تێگەیشتنێكی ئەوتۆمان نییە بۆ ئەوەی مامەڵەی لەگەڵ بكەین و كاردانەوەی خەڵك سەرسامیان دەكات.

پێدانی زانیاری لەسەر ئەو پرسە، كە نەمانی پەیوەندییە و دەكرێت دڵشكانی زۆری لێبكەوێتەوە و زۆرێك لە دەرووناسان پێشنیازدەكەن، كە دەبێت ئێمە گفتۆگۆیەكی كراوەترمان هەبێت لەسەر خیانەتكردن و ناپاكی.

كاركردن لەسەر ژمارەی كەسە ناپاكەكان كاركێكی ئاسان نییە ، بەڵام توێژەرەوان دەڵێن ٪٧٥ ی پیاو و  ٪٦٨خانمان بە هەر ڕیگەیەك بێت توانیویانە  دان  بە ناپاكی خۆیاندا بنێن.

تا ئاستێك تەنیا ٪ ٥ ئەو كەسانەی، كە ناپاكیان بەرانبەر كراوە لەپەیوەندیدا ماونەتەوە لەگەڵیان، ئەمیش ئاماژەیەكە بەوەی، كە ئەوەی پێشبنی دەكرێت چاوەرووان نەكراوەو دەكرێت متمانەیەكی زۆر بەهاوژینەكانیان بكەن.

دكتۆر سوسان لە زانكۆی كالگەری ئاماژەی بەوە داوە، یەك گریمانە هەیە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە پێشبینی كەم دەكەین، هاوژینەكەمان ناپاكیمان لەگەڵ بكەن و باشتر وایە متمانە بە هاوژینەكەت بكەیت و شتێكی ناتەندروستە ئەگر هەڵسووكەوتەكانیان كۆنترۆڵ بكەیت هەموو كات.

كێشەكە لەوەدایە هەر كەسەو لێكدانەوەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ناپاكی، بۆ هەندێك كەس ناپاكی واتا ئەنجامدانی سێكس، بۆ هەندێكی دیكە ، قسەی خۆش لەگەڵ كەسێكی دیكە.

لە چەند چاوپێكەوتنێكدا دەركەوت، كە چەند گرنگە متمانە بە هاوژینەكەت بكەیت لەدەرەوەی ماڵەكەت بۆ ڕاگرتنی پەیەوەندییەكی تەندرووست.

زۆرێك لە توێژیینەوەكاندەریان خستووە، كە دانان بە ناپاكیدا كارێكی باشە، بەڵام زۆربەی خەڵك ئەوە هەڵدەبژێرن، كە بە نهێنی بیهێڵنەوە  بۆ ئەوەی هەستی كەسی بەرانبەر نەشكێنن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل