زمانی جەستەی ئافرەتان‌و نهێنییەكانی پشت ئاماژەكانیان

هەمەڕەنگ

14/07/2019‌ 1802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زمانی جەستەی ئافرەت زۆر لە زمانی جەستەی پیاو جیاواز نییە، هەرچۆنێك بێت ئافرەتان هەندێك زمانی جەستەی تێبینی كراویان هەیە، كە هەردوو ڕەگەزەكە دەتوانن دركی پێبكەن.

ڕەفتاری ئافرەت
چەندین رەفاتاری تایبەت هەن، كە ئافرەتان دەیكەن بۆ ڕاكێشان و ڕازیكردننی پیاوان .

ئافرەتان كاتێك برۆ و پێڵووی چاویان بەرزدەكەنەوە، كە بیانەوەێت سەرنجی پیاو ڕابكێشن، ئەمەش لەوە دەچێت، كە ئەزموونێكی چێژبەخش بكات.

ڕووانین بۆ سەرەوە و تەنیشتەكان مانای ئەوە دەگەیەنێت، كە ئافرەتەكە بۆ پیاوێك دەگەڕێت.

ڕووانین بۆ تەنیشتەكانی لای شان‌و چەمانەوەی مل بۆ لای شان ئەو ڕێگایە كاتێك ئافرەتەكە دەیەوێت موجامەلە لەگەڵ پیاوەكاندا بكات.

جۆریكی دیكە، كە ئافرەتان بەكاریدەهێنن بۆ ڕاكێشانی پیاوان "لێو"یانە، كە لەڕێی بەكارهێنانی لەماعەوە وا دەكەن، كە لێویان جوانتر دەردەكەوێت.

ئافرەتان بەهۆی جوڵاندنی قژیان، یاخود كاتێك دەست لە ملیان دەدەن ئەو هۆرمۆنەی، كە پەیوەندی بە حەزی سێكسییەوە هەیە دەردەرێت‌و ئەمەش بۆ پیشاندانی قژێكی سەرنجڕاكێشە.

ئافرەت و درۆكردن
ئافرەتان و پیاوان زۆر جیاواز درۆ دەكەن، كە درۆی پیاوان زۆر بەهێز تر و سەرنجڕاكێشتر و سەركەوتووترە، بەشێوەیەك هەشت جار لەسەر خۆیان درۆدەكەن وەك لەسەر كەسانی دیكە.

ئافرەتان كەمتر درۆ لەسەر خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی هەستی كەسەكانی دیكە بپارێزن و هەستێكی باشیان دەربارەی ئەمان هەبێت.

ئاماژەكانی زمانی جەستەی ئافرەتان
ئافرەتان دەتوانن زمانی جەستەیان بەكاربێنن زیاتر لە پیاوان ، ئەمیش بەم جۆرە:
مۆنیكا موور پرۆفیسۆر لەتوێژەرەوەی دەروونی لە زانكۆی وێبسایتەر بۆی دەركەوت، كە زۆركات پیاوان یەكەم نیگای ئافرەتانیان لەدەست دەچێت، كە دەیكەن بەرانبەریان و بەشێوەیەكی گشتی نیگای ئافرەتان بۆ پیاوان ٣ جار خێراترە و وا دەكات، كە پیاوەكان هەستی پێنەكەن.

لە توێژینەوەیەكی دیكەدا بەشداربووەكان داوایان لێكرا، كە تەماشای فیلمێكی بێدەنگ بكەن، دەركەوت ئافرەتان توانیان ٪٨٧ بزانن چی ڕوودەدات لەفیلمەكەدا، بەڵام پیاوان تەنیا ٪٤٢ توانیان ئەو خەمڵاندنە بكەن‌و هاوڕەگەزبازەكانیش خەمڵاندنەكەیان نزیكی وەك ئافرەتەكان بووە.

ئافرەتان دەكرێت لە خوێندنەوەی زمانی جەستەدا باشتر بن، چونكە بەشێكی زیاتری مێشكیان كارا دەبێت لە كاتی هەڵسەنگاندنی هەڵسووكەوتی كەسی بەرانبەر.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل