ئەردۆغان توڕەیە.. ئابووری توركیا لەگەردەلولێكی نمونەیی نزیكدەبێتەوە

جیهان

14/07/2019‌ 4223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە ژێر ئەو ناونیشانەدا نیكۆلای پرۆتسینكۆ، لە گۆڤاری "ئۆراسیا دیلی" دەربارەی چاوەڕوانی توركیای نووسیوە دوای ئەوەی رەجەبت تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەو وڵاتەی لەسەر كارەكەی لابرد.

لەوتارەكەدا هاتووە: بریاری سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە لادانی سەرۆكی بانكی ناوەندی موراد جتینقایا پێش كاتی خۆی، مژدەی پۆزەتیڤی بۆ ئابووری توركیا پێ نییە.. بەخێرایی نرخی لیرە دابەزی، دوای ئەو پێشبینیانەی بەوەی سەرۆكی نوێی بانكی ناوەندی موراد ئویسال دەكەوێتە ژێر كاریگرەی ماسجەكانی ئەردۆغان لە سیاسەتی نەختینەیدا.

لە پشت نیازی سەرۆكی توركیا لە ئیدارەدانی درامەتی نیشتمانیدا ئاماەیی سیاسی روونی تێدا دەبینرێت، كە كێشەی ئابووری بەردەوامە لە گورز وەشاندن لە جەماوەرییەتی ئەردۆغان، ئێستا پێویستە لەسەری سەركێشی تەواو بكات بەوەی لەسەریەتی و بەرپرسیارێتی بڕیارە بنەڕەتیەكانیش هەڵبگرێت.

بەو شێوەیە بواری مانۆڕكردن لەبەرانبەر ئەردۆغاندا لە هەموو كاتێك بەرتەسك ترە.. لەگەڵ دۆخی مەزاجی وەبەرهێنە نێودەوڵەتیەكان، هەر هەوڵێك بۆ كاریگەری بریارەكانی ئەردۆغان لەرێگەی سەرۆكایەتی بانكی نوێی ناوەندیەوە (بۆ نموونە ، كەمكدرنەوەی نرخی سوو) بە دڵنیایەوە دەبێتە هۆكاری دابەزینی نرخی لیرە و هەڵاتنی سەرمایە، پاشان كورت هێنان لە بودجەو زیاد بوونی قەرزی دەرەكی.

لە بواری سیاسیدا، ئەردۆغان هەست بە لێكەوتەكانی شكستهێنانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی شارەزانی ئەستەمبول دەكات، زۆر بە خێرایی دوای ئەوە یەكێك لە گەورەترین پارێزگارە نەختینەییەكانی عەلی باباجان پارتی دادو گەشەپێدانی بەجێی هێشت؛ كە پۆستی وەزیری ئابوری ئەو ولاتەی هەبوو، سەرەرای وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆك وەزیران.

باباجان سەركردایەتی پرۆسەی بەدەست هێنانی قەرزی دەكرد لە سندوقی نەختی نێودەولەتی، كاتێ وەزیری ئابوری توركیا بوو، كە تا رادەیەكی زۆر بەرهەمی ناوخۆیی ولات ئاستێكی پەرجوو ئاسای هەبوو. بەلام دوای ئەوە، ئەردۆغان هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوەی بەرانبەر سنودقی نەختی نێودەوڵەتی گرتە بەر و چەندین جار دووپاتی كردەوە توركیا هەرگیز پارە لەو دامەزراوەیە قەرز ناكات. كەچی ئێستا ئابوریەكەی درامەتی ناوخۆیی كەمە و ناتوانێ كەلێنی بودجە پڕ بكاتەوە، لەسەر ئاستی بازاڕی دارایی دەرەكیشدا، وەها تەماشای توركیا دەكرێت كە وڵاتێكی شیاو نییە، گۆڕینی سەرۆكی بانكی ناوەندییش بەو شێوەیە ئەم بۆچونە پشت راست دەكاتەوە. تا ئێستاش پێ دەچێ سزای ئەوروپا بەسەر توركیادا بسەپێنرێ بەهۆی مكوڕ بوونی ئەنقەرە لە قۆستنەوەی كانگا غازیەكان  لە نێو ئاوە كێشە لەسەرەكانی سەر بە باكوری قوبرس، جگە لە هەڕەشەكانی ئەمریكا لە ئەنجامی كڕینی كۆسیستەمی رۆكێتی روسی ئێس-400، هەموو ئەمانە ناڕونی لەسەر ئابوری توركیا پیشان دەدات كە بە قوڵی بەستراوەتەوە بە بازاری جیهانیەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا