توركمانەكانی كەركوك سوورن لەسەر رەتكردنەوەی رێككەوتنەكەی پارتی‌و یەكێتی

عیراق

14/07/2019‌ 1027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركمانەكانی كەركوك سوورن لەسەر رەتكردنەوەی رێككەوتنەكەی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ شارەكە.

توركمانەكان ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری كەركوك‌و لەبارەگای "حزب القرار" كۆبوونەوەو تێدا رەتیانكردەوە، رێگە بدەن رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی بچێتەوە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو پارتی ‌و یەكێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك رێككەوتن‌و ئەوەش كاردانەوەی دروست كردو پێكهاتەكانی پارەكە رێككەوتنەكەیان رەتكردەوە.

توركمانەكان ئەوەشیان راگەیاندووە، پۆستی پارێزگاری كەركوك بەمافی خۆیان دەزانن‌و دەبێت لایەنەكان رازی بن، كە ئەو پۆستە بدرێت بە كاندیدی توركمانەكان.

هـ ـ ح