زانیاری لەبارەی هەڵدانەوەو گواستنەوەی تەرمی سەدام لەگۆڕەكەی

عیراق

14/07/2019‌ 4060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی عێراقی قسە دەربارەی تەرمی نادیاری سەرۆكی كۆچكردوی عێراق و هەڵدانەوەی گۆڕەكەی سەدام حوسێن دەكات.

سەرچاوەیەكی نزیك لە خێزانی سەدام حسێن لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، ئەوان زانیارییان دەربارەی نیازی هەڵدانەوە و تەقاندنەوەی گۆڕەكەی سەدام حسێن هەبووە، لە كاتی رووداوەكانی رزگاركردنی گوندی عۆجەی باشووری تكریت شوێنی لە دایكبوونی سەدام.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە زانیاریمان هەبووە، باس لە تەقاندنەوەی گۆڕی سەدام و كوڕەكانی عودەی و قوسەی دەكرێت لەلایەن میلشیاكانی حەشدی شەعبی، لە كاتی رزگاركردنی شاری تكریتدا. 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی هەواڵەكەمان زانی تەرمی سەدام و كوڕەكانیمان گواستەوە بۆ شوێنێكی نادیار پێش ئەوەی حەشد بگاتە ناوچەكە وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكە و دەكردنی تەرمەكەی.

هاوكات سەرچاوەیەكی تر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد لەگەڵ ئەوەی پێنج ساڵ بەسەر رزگاركردنی گوندی عۆجەدا تێدەپەڕێت، كەچی زۆربەی دانیشتوانەكەی ناتونن بگەڕێنەوە بەهۆی ترسیان لە تۆڵەكردنەوەو دەستگیر كردن.

سەرچاوەكە هەروەها وتی: دەترسێین بگەڕێینەوە نێو گوندەكە لەبەرئەوەی بەجۆرەها تۆمەت دەستگیر دەكرێین، ئەمە جگە لەوەی نەخۆشخانەی ناوچەكەش ناوەكەی گۆڕاوە بۆ ئیمام مەهدی، ئەم پرۆسەیەش لە ژێر چەتری دەسەلاتی گروپەكانی حەشدی شەعبی ئەنجام دەدرێت و دیموگرافیاكەی دەگۆڕدرێت.

لای خۆیەوە پارێزگاری سەلاحەدین عەمار جبوری لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە، كۆنگرەیەكی ئەمنی فراوانمان بۆ سەرجەم فەرماندە ئەمنییەكان بەستووە، لە نێویاندا جێگرە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس لە شاری تكریت، بەمەبەستی گەرانەوەی ئاوارەكان و دۆسیەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە ئازاد كراوەكان.

ناوبراو وتیشی: رەزامەندی دراوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر نەیدەگرتەوە وەك ناوچەی عۆجە و رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە حەشدی شەعبی لە دەوروبەری شارەكە جێگیر بكرێن و بارەگا و نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لەوێ نەمێنن.

هەرچی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانە لەسەرچاوەكانی نزیك لە سەدام حسێنەوە وەسییەتی ئەویان گواستووەتەوە سەبارەت بە تەرمەكەی لە دوای مردنی.


تەرمی سەرۆكی پێشوتری عێراق سەدام حسێن پێش تەقاندنەوەی گۆڕەكەی لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە لە ساڵی 2015 دا گواستراوەتەوە، دوای ئازادكردنی گوندی عۆجە لە رێكخراوی داعشی تیرۆریستی، ئەو گوندە شوێنی لەدایك بوونی خێزان و هۆزەكەی سەدام حسێن ە.

دەربارەی تەقاندنەوەی گۆڕەكەی، هەوڵێك بووە بۆ رووماڵ كردنی پرۆسەی گواستنەوەی تەرمەكەی بۆ شوێنێكی نادیار، ئەوەشی دووپات كردۆتەوە نهێنی ئەمە لە وەسیتەكەی سەدامدا بوە پێش لە سێدارەدانی و داوای كردوە تەرمەكەی بگوازنەوە بۆ شوێنێك، كە تا ئێستا ئاشكرا نەبوە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی عەشایەری پارێزگای سەلاحەدین شێخ خەمیس جەبارە لە لێدوانیكدا ووتویەتی: دوای لە سێدارەدانی لە بەغدا جێگری پارێزگاری پێشوو عبدالله جەبارە و شێخ عەلی نەدا تەرمەكەیان لە بەغدا هێنایەوەو لە عۆجە بەخاكیان سپاردوە. دوای ئەوەی داعش لە سڵی 2014 دەستیان بەسەر پارێزگاكەدا گرت، خێزنی سەدام و چەند كەسێكی تر تەرمەكەیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆتەوە بە شێوەیەكی نهێنی و بەبێ ئەوەی وردەكاریەكەی بزانرێت.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا