شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردووه، خۆیشی ئه‌و نیازه ناشارێته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كه نه‌یتوانی كۆده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، ئێستا ده‌یه‌وێت دوباره بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه و له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه؟ عه‌بادی ڕایگه‌یاند، "نیه‌تێكی باشمان له‌و ڕوه‌وه هه‌یه".
به‌گوێره‌ی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئێستا عه‌بادی له‌پشت په‌رده‌وه هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌شیه‌وێت عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌نه‌جه‌فه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرێت.
عه‌بادی له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراقی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌مكرده‌وه و وتی، "ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت به‌یه‌كجاریی ڕوبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه نایه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و بابه‌ته ببێته‌وه".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه عه‌بادی وتی، ئه‌و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی كورد نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیدایه كه ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمدا گرتوه، وتیشی:"من هه‌میشه وتومه كوا داهاتی فرۆشی نه‌وت، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن وه‌ك سپیكردنه‌وه‌ی پاره وایه".
عه‌بادی باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، كه داهاتی ئه‌و نه‌وته ده‌توانێت دۆخی هه‌رێم بخاته خۆشگوزه‌رانییه‌وه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی دابین بكات.
ڕ . ج