شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌ڵێ، "كه‌ركوك شارێكی عێراقییه" ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ وته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه وتی كه‌ركوك شارێكی كوردستانییه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌تویتێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتی:"كه‌ركوك شارێكی عێراقییه، نوقته سه‌ری دێڕ".
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر دانانی ته‌یب جه‌بار، وه‌ك پارێزگاری شاره‌كه ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام به‌وته‌ی چاودێرانی سیاسی، پێناچێت حه‌شدی شه‌عبی به‌و ڕێككه‌وتنه ڕازیبێت، له‌كاتێكدا ئێستا میلیشیاكانی قه‌یس خه‌ز عه‌لی له‌نێو شاری كه‌ركوك بونیان هه‌یه.
ڕ . ج