كاریكاتێر؛ نیمار داسیلڤا سەرۆكی پاریس سانجێرمان تورەدەكات

وەرزش

14/07/2019‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤا، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ لێدوانێك سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی توڕه‌ ده‌كات.

نیمار داسیلڤا كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نیشانداوه‌ و رایگه‌یاندووه‌، ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌شقوراهێنانه‌كانی یانه‌ی پاریس لێدوانێكی توندی دژی یانه‌كه‌ی دا و خاوه‌ن و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی توڕه‌كرد.

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا كام یاری گرنگترین بوه‌ له‌ ژیانی نیماردا له‌وه‌ڵامدا به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "گرنگترین یاری ئەو یارییەبوو كە له‌به‌رشه‌لۆنه‌ بووین و توانیمان ریمۆنتادا بەسەر یانەی پاریس سانجێرمان تۆماربكەین".

ئه‌و وتانه‌ی نیمار توڕه‌یی ناسر خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستادا به‌بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ كردیه‌ گرانترین یاریزان له‌ مێژوودا.
ه.م

 

بەپەلە