نوری مالیكی به‌ ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە

عیراق

14/07/2019‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوری مالیكی، له‌ كۆنگره‌ی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیدا كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند جارێكی دیكه‌ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبه‌كه‌ی پێسپێردرایه‌وه‌.
      
كۆنگره‌ حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی  ماوه‌ی دوو رۆژی لە كەربەلا بەڕێوەچوو، تیایدا جارێكی دیكه‌ نوری مالیكی وەك ئەمینداری گشتی حزبەكە هەڵبژێردرایەوە.

كۆنگرەی حزبی دەعوەی حزبی ئیسلامی زیاتر لە 350 سەركردەو ئەندامی حزبەكە به‌شداربوون تیایدا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حزبه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.
ه.م