ڤیدیۆ.. وردەكاری تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای سۆنی

جیهان

15/07/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند پێگەیەكی ئەلیكترۆنی وردەكاری تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Sony Xperia 2 ئاشكراكرد، كە بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلە شێوەو دیزاینێ:ی جوانی هەیەو شاشەی مۆبایلەكە رووی پێشەوەی داپۆشیوەو كامێرا سەرەكییەكەشی سێ‌ عەدەسەی هەیە، كە بەشێوەی ستوونی ریزكراون.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری LED بەقەبارەی 6.1 بۆس، بەدووری "9:21"، هەروەها سیستەمی USB Typе-C بۆ شەحنكردنەوەی بەكاردەهێنرێت‌و توانای باترییەكەی 4000 میلی ئەمپێرە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە لەجۆری Qualcomm Snapdragon 855، رامەكەی 6/8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی  128/256 گێگابایتە.

هـ ـ ح