لیڤەرپوڵ دەیەوێت گۆڵكارەكەی روسیا بكرێت

وەرزش

15/07/2019‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكان دەیەوێت بە بەهێزی بمێنیتەوە، بۆیە هاتووەتە سەر هێڵ بۆ كڕینی یاریزانێك.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت لەم هاوینە یاریزانی گۆڵكاری روسی فیدۆر چالوف بكرێت.

فیدور چالوف، یاری بۆ یانەی سیسكا مۆسكۆ دەكات‌و لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی لیڤەرپوڵیش دەیەوێت بیكرێت.

یاریزانەكە تەمەنی 21 ساڵە، ئەوەش هۆكارێكی ترە بۆ ئەوەی یانەی لیڤەرپوڵ گرنگی زیاتری بۆ بدات.

هـ ـ ح