شارپرێس:
لەڕووداوێكی نامۆدا لە پارێزگای شەرقییە لە باكووری میسر ، ژنێك دوای رۆژێك لە ناشتنی لە گۆڕەكەی دێتەوەدەر .
خێزانەكەی كاتێك بۆ رۆژی دواتر دەچنەوە سەر گۆڕەكەی بەهۆی بیستنی هاوارێك لەناو گۆڕەكە تووشی سەرسوڕمان دەبن ، تا ئەوكاتەی بۆیان دەردەكەوێت، كە ئەو كەسە هێشتا لەژیاندایە ، بۆیە بەخێرایی دەست دەكەن بە دەرهێنانی لەناو گۆڕ، بەڵام دڵخۆشییەكەیان زۆر ناخایەنێت، لەبەر ئەوەی هەر دوای ١٠ خولەك لەهێنانەدەری لە گۆرەكەی گیان لەدەست دەدات ، دواتر دەردەكەوێت لەكاتی ناشتنیدا لە قۆناغی لەهۆشخۆچوون (غەیبووبە)دا بووە ، بەڵام پزیشكەكان بەوەیان نەزانیوە .
خێزانی ئەو قوربانییە باسیان لەوە كردووە، كە دوای ئەوەیان كچەكەیان لەهۆشخۆی چووە بردوویانەتە نەخۆشخانە، بەڵام پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتی "فاقوس" حاڵەتەكەیان بە "مردن ' دەستنیشان كردووە ، بۆیە ئەوانیش لەگۆڕستانی خێزانەیان ناشتوویانە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی