"بنتڵی" ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بەدیزاینێكی كەشخە دەخاتەڕوو

هەمەڕەنگ

15/07/2019‌ 853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەبۆنەی تیپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر دەرچوونیدا ، كۆمپانیای "بینتڵی" بەریتانی ئۆتۆمبیلێكی نوێی ئاشكراكرد و دەڵێت: بەتەواوەتی كارەباییە و دۆستی ژینگەشە .

تۆڕیی "سی ئێن بی سی " ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە كۆمپانیا بەریتانییەكە ناوی لەكۆمپانیا نوێكەناوە "EXP 100".

بەگووێرەی قسەی ستیڤان سیلاف بەرپرسی بەشی دیزاینی كۆمپانیاكە ئۆتۆمبیلی "EXP 100" خۆی لە جۆرإكی نوێی ئۆتۆمبیل دەبینیتەوە، كە كۆمپانیاكە دەیەوێت لەئایندە دروستی بكات .

ئۆتۆمبیلە نوێكەی بنتڵی پارێزگاری لەو دیزاینە كردووە، كە بنتڵی پێیناسراوە ، لەكاتێكدا ئۆتۆمبیلەكە دەتوانێت ٤٤٠ میلە بەیەك جار بارگاویكردنەوە ببرێت .

لەساڵی ٢٠٠٣ وە فرۆشی ئۆتۆمبیلەكانی بنتڵی بەڕێژەی ١٠% بەربووەتەوە ، لەكاتێكدا لەساڵی ٢٠١٦ بەجۆری لە جۆرەكان دابەزینی تۆماركرد ، كۆمپانیاكەش ئومێد دەكات ئۆتۆمبیلە نوێكەی كاریگەری هەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی داواكاری لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی .

هێشتا هیچ زانیارییەك لەسەر نرخی ئۆتۆمبێلەكە نییە ، بەڵام هەرزانترین ئۆتۆمبیلی بنتڵی لەبازارەكان نرخەكەی لە ٢٠٠ هەزار دۆلار كەمتر نییە .

ئۆتۆمبیلەكە دەتوانێت ١٨٦ میل لە سەعاتێكدا ببڕێت و لە ٢،٥ چركەشدا خێراییەكەی دەگاتە ١٠٠ كیلۆمەتر.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی