ئەمریكییەكان دەیانەوێت نهێنی ناوچەی 51 ئاشكرابكەن

جیهان

15/07/2019‌ 4842 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیاد لە ٦٠٠ هەزار كەس واژوویان لەسەر چوونە ناو ناوچەی ٥١ كردووە لەئەمریكا، كە ناوچەیەكی نهێنی  سەربازییە لەبیابانی نیڤادای.

ئەو كەسانە بۆ گەڕان بەدوای ڕاستتییەكان و دەرخستنی نهێنی راستییەكانی بوونەوەری ئاسمانی دەیانەوێت ئەو كارە بكەن.

ئەو ڕووداوە بە "زریانی ناوچەی ٥١ ئەوان ناتوانن ڕێگە لەهەموومان بگرن" ناو نراوە و داوا دەكەن بەكۆمەڵ بچنە ئەو ناوچەیەوە.

ئەو كەمپینە لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕێكخراوە و زیاتر زمانێكی هەڕەشەی پێوە دیارە وەك لەناڕازایی‌و مانگرتن بەرانبەر ئەو شوێنە.

بەرپرسێكی سەر بەو كەمپینە ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەگەر بەشێوەیەكی خێرا ڕێبكەین‌و خێراتر لە فیشەكەكانیان و دەتواینین ئەو ناوچەیە بەچاوی خۆمان ببینن و ڕاستی  نهێنی بوونەوەرە ئاسمانییەكانمان بۆ دەردەكەوێت.

ئەو وتیشی: ئەگەر ڕاكردنەكەمان وەك كارتۆنی "نارۆتۆ" بێت ئەوا خێرا تر دەرۆین، "ڕاكردنی نارۆتۆ" خێرایەكی زۆرە و شێوازێكی تایبەتە بەو كارەكتەرە ژاپۆنییەی، كە سەری دادەخات و  قۆڵەكانی بۆ دواوە دادەنێت‌و رادەكات.

كاتی كەمپینەكە وادانراوە لە ٢٠ ی مانگی ٩ دا ئەنجام بدرێت، كە ناوچەكە بەهۆی نهێنییەكانی لەلایەن سەربازانی ئەمریكییەوە دەپارێزرێت‌و رێگری لەچوونی خەڵكی بۆی دەكرێـت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە