سیستەمی ئێس 400 لەتوركیا هاوكێشەی هێز لەناوچەكە دەگۆڕێت

جیهان

15/07/2019‌ 2834 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جان ماڕك فوڕ–ی رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری شڕۆڤەكاری هەواڵە نێودەوڵەتییەكانی ئێستگەی فەڕەنسا، لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی "ڕادیۆ فڕەنینس" وتی:  گەیشتنی سیستەمی موشەكی ئێس 400 ی دژە فڕۆكەیی ڕوسی بۆ ئەنقەرە، سەرباری ناڕەزاییەكانی واشنتۆن، دەتوانێت هاوسەنگی هێزی یۆسیاسی لە جیهاندا بگۆڕێت.

فۆڕ وتیشی: ئەم مامەڵەیە سەركەوتنێكی بازرگانییە بۆ ڕوسیا و بەڵگەشە لەسەر مكوڕی توركیا لە دووركەوتنەوە لە هەژموونی ئەمریكا، ئەوەشی گوت كە ئەو پۆستەی سەرلەبەیانی 12 یۆلیۆ / تەمموز گەیشتۆتە توركیا، دەتوانی هاوسەنگی جیۆسیاسی بگۆڕێت.

هەروەها وتی: ئەو فڕۆگە بارهەڵگرەی لە ڕوسیا بەرەو توركیا فڕیووە، یەكەم یەكەم بەشی پێكهاتەكانی ئەو كۆسیستەمە بەرگرییە موشەكییە ڕوسییەی ڕادەستی ئەنقەرە كردووە. 

ڕاپۆرتەكانیش دەڵێن لە كۆتایی وەرزی هاویندا دەبێت توركیا 120 موشەكی بەدەست بگات، تا كۆتایی مانگی ئۆكتۆبەریش دەبێت كۆسیستەمەكە چالاك بكرێت كە ڕێگە بە هەر ئامانجیكی ئاسمانی دەگرێت بە فڕۆكەی "دێو" یشەوە (شەبەح)، توركیاش بۆ ئەو مامەڵەیە زیاتر لە 1 ملیار یۆرۆی داوە.

فۆڕ ئەوەشی وت: سەیر و سەمەرەكە ئەوەیە كە توركیا ئەندامی 70 ساڵی ناتۆ و دووەم گەورە هێزی سەربازی ئەو هاوپەیمانییە و پێگەی ڕێكخراوەكە لە ڕۆژهەڵات، كەلوپەلی سەربازی ڕوسی لە دوژمنە باوە دێرینەكە‌ی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی دەكڕێت.

ڕۆژنامەنووسەكە باسی لەوەش كردووە، كە سەرباری دەربڕینی ناڕەزایی و مەترسییەكانی ئەندامانی ناتۆ لە كرینی ئەو كۆسیستەمە موشەكییە لە لایەن توركیاوە، كەچی مامەڵەكە هەر سەری گرت. ئێستاش نۆرەی ئەمریكایە كە ئاخۆ چ سزایەكی سەربازی بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت، ووتیشی ئابووری توركیا لە دۆخێكی زۆر نالەبار دایە و ڕادەی هەڵاوسانیش لەو وولاتەدا گەیشتۆتە 20%.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەم ڕووداوە خاڵی وەرچەرخانە و بەڵگەیە لەسەر ئەوەی توركیا گەرەكیەتی ڕوو لە ڕوسیا و چین بكات نەو‌ەك ئەوروپا و ئەمریكا. بە گوێرەی ڕۆڵی توركیاش لە (عیراق و سوریا و ئێران) ، ئەم مامەڵەیە ئاكامەكانی بۆسەر توركیا مەترسیدار دەبن. 

دوای ئەوەی ڕوسیا لەو مامەڵەیەی سەركەوتوو بوو، ئێستا مۆسكۆ بیر لە ووڵاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتیش ‌ وەك هیندستان و قەتەر و سعودیە دەكاتەوه.

سەرچاوە: SPUTNIK   
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر

بەپەلە