نێچیرڤان بارزانی: شەڕی داعش نەبووایە كوردستان پێشكەوتووتر دەبوو

کوردستان

15/07/2019‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی: ئەگەر شەڕی داعش نەبووایە، كوردستان پێشكەوتووتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە.

نێچیرڤان بارزانی لەمیانی وتارێك ئەمڕۆ لەشاری هەولێر وتیشی: لە ساڵی 2003وە تا ساڵی 2013 كوردستان پێشكەوتنی گەورەی بەخۆوە بینی، بەڵام شەڕی داعش‌و قەیرانی دارایی ئەو پێشكەوتنەی بۆ ماوەیەك راگرت.

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی باس كرد، كە ئێستا ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندووەو دۆخی ئابووری بەرەو باشتر چووەو دەبێـت بە باشی خۆمان بۆ ئەو قۆناغە نوێیە دەست پێبكەین.

نێچیرڤان بارزانی هەروەها باسی لەوەش كرد، كە لەمەولا هەلی كار بۆ گەنجان دەرەخسێنین، ئەوەش لەرێگەی كردنەوەی چەند پێشەنگایەك، كە هەلەكانیش تەنیا لەرێگەی كەرتی حكومییەوە نابێت..

هـ ـ ح

بەپەلە