شێخ جەعفەر چاوەڕێی فەرمانی نێچیرڤان بارزانی دەكات

کوردستان

15/07/2019‌ 1244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا چاوەڕێی فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێمە، كە وەك جێگری سەرۆكی هەرێم دەست بەكار بكات‌و دەڵێت: كاری باش بۆ یەكگرتنەوەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ كراوە و هیچ لەمپەرێك لە بەردەمیاندا نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانی‌و كاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، بۆ پێگەی فەرمی پارتی دەشڵێـت: چاوەڕێی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمە، تا وەك جێگری سەرۆك دەستبەكار بێت، وەك خۆیشی ئاماژەی پێدا، لە ماوەیەكی كورتدا فەرمانەكە دەردەچێت.

سەبارەت بە یەكگرتنەوەی هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ و ئەو كارانەی بۆ ئەو مەبەستە كراون، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا،  هەنگاوی باش نراون و گەشبینیش بوو بەوەی، كە لە كابینەی نوێدا و پێكهێنانی تەواوی سەرۆكایەتی هەرێم، هەنگاوی باشتری بۆ دەندرێت، هەتا سوپایەكی یەكگرتووی نیشتمانی بەهێز درووست بكرێت.

شێخ جەعفەر رەتیشیكردەوە، كە هیچ رێگرییەك بۆ ئەو مەبەستە هەبێت، بۆیە گەشبین بوو بەوەی، لە ماوەیەكی كەممەودادا، ئەو هێزە نیشتمانییە دروست بكرێت.

هـ ـ ح