هەدەپە: پێویستە حکومەتى هەرێم خاکى کوردستان پێشکەشى تورکیا نەکات

کوردستان

15/07/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى پارتى ئاشتى و دیموکراتى گەلان-هەدەپە داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات خاکى باشورى کوردستان پێشکەشى تورکیا نەکرێن.

 

لەیلا گۆڤەن و پەرلەمانتارى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" داوای ئێمە لە حکومەتی تازە دروست بووى باشورى کوردستان ئەوەیە خاکى پیرۆزى باشورى کوردستان پێشکەشى تورکیا نەکات".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، مەسعود بارزانی پێشتر باسى ئەوەى کردوە کە شەڕى"براکوژییمان ناوێت"، ئەگەر براکوژییان ناوێت پێویستە خاکی خۆیان بۆ تورکیا نەکەنەوە، ئەوە خاکی پارتی نییە و خاکی هەموو باشورو چوارپارچەی کوردستانە.

 

گۆڤان رونیکردەوە، کورد چۆن لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعش پێکەوە بەڕۆحی یەکێتیی یەکیان گرت و کوردستانیان ڕزگارکرد، ئێستاش پێویستە خاکی باشوری کوردستان نەدرێتە تورکیا جەختیشیکردەوە، ئەوان لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نابن و تەنیا تەماشا ناکەن.

 

پەرلەمانتارەکەى هەدەپە وتیشى"ئێمە ئەو هێرشە وەک هێرش بۆسەر ئامەد، وان، باتمان و ڕۆحا دەبینین، هیچ جیاوازییەک لەنێوانمان نییە، بانگیان لێدەکەین با یەکێتی و یەکڕێزییان بەهێز بکەن، کورد جگە لە کورد دۆستێکی دیکەی نییە، کاتی ڕیفراندۆمەکە کێ خاوەنداریی لە باشورکرد.

 

 

س.هـ