مانگانە ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی دەكەن

کوردستان

15/07/2019‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، مانگانە ١٠٠ هەزار گەشتیار  لەسلێمانی تۆمار دەكرێن، كە سەردانی شارەكە دەكەن، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی شارەكە دەكەن بەشێوەیەكی بەردەوام روو لەزیادبوونە .

ئارام شوانی لەلێدوانێكدا دەڵێت: ئەمساڵ و لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین مانگانە ژمارەی گەشتیاران دەگاتە ١٠٠ هەزار گەشتیار ، بەتایبەتیش ئەوە تەنیا هی رۆژە ئاساییەكانە و بێ لەرۆژانی جەژن و بۆنەكان.

بەڕێوەبەرەی گەشتوگوزاری سلێمانی چاوەڕێ دەكات لەجەژنی قورباندا ئەو ژمارەیە دووقات زیاد بكات ، دەشڵێت: ساڵی رابردوو ملیۆنێك گەشتیار لەسلێمانی تۆمار كراوە.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا شوانی دەڵێت: بەهۆی پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لەپارێزگاكە و شار و گوندەكانی ، پارێزگاكە خۆی بۆ پێشوازیكردنی ژمارەیەكی زۆرتری گەشتیاران ئامادە دەكات، جەختیش دەكاتەوە لەهاویناندا ژمارەی گەشتیاران بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی